گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامەد؛ چەند بەرپرسێکی هەدەپە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە دەستگیرکران

2019.09.14 - 17:58
ئامەد؛ چەند بەرپرسێکی هەدەپە بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە دەستگیرکران
ناس کورد - بەتۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی شارۆچکەی كوڵپی ئامەد، سەرۆكی شارەوانی كوڵپ، كە ئەندامێکی باڵای هەدەپەیە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی هەدەپە دەستگیركران. . ئەمڕۆ (شەممە، 14ی ئەیلولی 2019) ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە "سێ ئەندامی هەدەپە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە تەقینەوەکەی کوڵپ دەستگیرکراوون کە بریتین لە (ف. ت سەرۆكی شارەوانی كوڵپ و م. ف و لێپرسراوی لقی كوڵپی هەدەپە و ئا. ك بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی شارەوانی كوڵپ". . بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئانادۆڵیش "ماوەیەكی كەم بەر لە تەقینەوەكە ئۆتۆمبیلی شارەوانی لەو ناوچەیە بینراوە و دوای پشکنین چەند مادەیەکی تەقەمەنی تیادا دۆزراوەتەوە". . هاوکات هەر لەسەر ئەو بابەتە بڕیاری دەستگیركردن بۆ چەند كەسێکی دیکەش دەرچووە. . ڕۆژی (پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019) تەقینەوەیەک لەگوندی ئاغاچكۆروری شارۆچکەی كوڵپ ڕویدا و بەهۆیەوە چوار کەس كوژران‌ و 12ی دیکەش برینداربوون دەسەڵاتدارانی توركیاش جگە لەدەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە، پارتی كرێكارانی كوردستانیان تۆمەتبار کرد بەئەنجامدانی تەقینەوەكە. .