گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بەهیچ شێوەیەک لە ئیدلیب ناکشێتەوە.. حکومەتی سوریاش خۆی بۆ هێرش ئامادەکردووە

2019.09.14 - 15:03
تورکیا  بەهیچ شێوەیەک  لە ئیدلیب ناکشێتەوە.. حکومەتی سوریاش خۆی بۆ هێرش ئامادەکردووە
ناس کورد- سەرۆک کۆماری تورکیا کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا و لابردنی خاڵە چاودێرییەکانی سوپاکەی لە سنوری پارێزگای ئیدلیب بە توندی ڕەتکردەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە: "سوپای تورکیا سەرجەم ئەو داواکارییانە ڕەتدەکاتەوە کە لێیان کراوە بۆ کشانەوەیان لە سوریا و بە تایبەت لە سنوری پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا". . ئەردۆغان دەشڵێت، سوپای وڵاتەکەمان 12 خاڵی چاودێرییان لە ئیدلیب دامەزراندووە و بەهیچ شێوەیەکیش ئامادە نین بکێشینەوە، هەروەها هیچ ڕێککەوتنێکیشیان لەگەڵ حکومەتی سوریادا نییە و هۆشداریشیان داوەتە حکومەتی سوریا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیدلب ئەوا خۆیان زەرەرمەندی یەکەم دەبن. . ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەشی کردوە "بەهۆی ئەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی لە ئیدلب دەژین هەر وڵات و لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاڵە چاودێرییەکانمان ئەوا دەستەوەستان ناوەستین و وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان، دەدەینەوە". . سەرۆک کۆماری تورکیا وتوشیەتی "بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسی ئیدلب پەیوەندیان لەگەڵ ئێران و ڕوسیا هەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێرش نەکرێتە سەر ئیدلب، هەروەها بوونی هێزەکانیشمان لە ئیدلب لە پێناو پاراستنی خەڵکی سڤیلی ئیدلبە". ماوەى چەند مانگێکە بۆردومانی فڕۆکەکانى ڕوسیا و هێرشی زەمینی هێزەکانى سوریا بۆسەر پارێزگای ئیدلیب دەستیپێکردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو تورکیا و ڕوسیا و ئێران کۆببنەوە و کێشە و قەیرانەکانى ئیدلیب تاوتوێ بکەن.