گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوننەکانی عێراق بەرەیەکی نوێی سیاسییان دروست کرد.. ئامانجەکانى چین؟

2019.09.14 - 12:36
سوننەکانی عێراق بەرەیەکی نوێی سیاسییان دروست کرد.. ئامانجەکانى چین؟
ناس کورد- بەشێک لە سوننەکانی عێراق دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی نوێیان بەناوی "جبهة الانقاذ و التنمیة" (بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان) ڕاگەیاند، بەرە نوێیەکە ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، یەکەم کۆنگرەیان بۆ ناساندن و دامەزراندنی خۆیان ساز کرد. . بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان لە ژمارەیەک سەرکردەی دیاری لایەنە جیاوازەکانی سوننەکان و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی هۆز و عەشیرەتەکان و کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و توێژەر بە سەرکردایەتیی ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی ناسراوی سوننەکان دروست کراوە و زۆرینەیان نوینەرایەتی حەوت پارێزگای عێراق دەکەن. . ئوسامە نوجێفی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو سەکردایەتی هاوپەمانیەتیەکی نوێی دەکرد بەناوی هاوپیەمانی قەراری عێراقی و لە ئێستاشدا سەرکردایەتی ئەم بەرە نوێیە دەکات. نوجێفی دەربارەی دروستکردنی بەرە نوێکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا کە پەیامنێری ناس تیایدا بەشداربوو ڕایگەیاند "ئامانجی دروستکردنی بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان کۆکردنەوەی سەرجەم ڕۆڵەکانی عێراقە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ڕیکخراوەیی و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی مافی هاوڵاتیان." . وتیش، "بەرەکەمان بە هیچ شێوەیەک بەرەیەکی تائیفی نییە و کار ناکات لە پێناو چینیکی دیاریکراودا بەڵکو لەپێناو هاونیشتیمانیاندا کار دەکات". سەرۆکی بەرە نوێکە ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پڕۆژەسیاسیەی دەستیان داوەتێ کۆمەڵێک ئامانج و تێڕوانینی زۆری هەیە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی باش لە داهاتوودا لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونانەى ڕابردوو".