گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخەری گشتیی و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران

2019.09.14 - 11:39
ڕێکخەری گشتیی و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران
ناس کورد- هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ دیاریکردنی ڕێکخەری گشتیی کۆتایی هات و عومەری سەید عەلی جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە. لە پرۆسەکەدا، عومەری سەید عەلی 28 دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات تەنها ڕکابەریش کە شۆڕش حاجی بوو 12 دەنگی بەدەستهێناوە. . هاوکات عەدنان عوسمان بە بەدەستهێنانی 22 دەنگ بەرانبەر 21ی دەنگی زمانکۆ جەلالی ڕکابەری، بە سکرتێری گشتیی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەڵبژێردرا. هەر لە هەڵبژاردنەکەدا، جەلال جەوهەر کە هیچ ڕکابەرێکی نەبوو، بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هەڵبژێردرا. . برزۆ مەجیدیش سەرکەوت بەسەر هەریەکە لە ڕکابەرەکانى مونیرە عوسمان، عومەر حەمە حوسێن، قارەمان قادر و بووە بە سکرتێری کاروباری خەڵک. دەرباز محەمەد بە 24 دەنگ سەرکەوت بەسەر گەیلان شێخ عومەری ڕکابەریدا (19 دەنگ)، هاوکات شەماڵ عەبدولوەفا بە سکرتێری کاروباری باژێڕەکان هەڵبژێردرا.