گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشوو کۆتایی هات.. ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

2019.09.14 - 09:19
پشوو کۆتایی هات.. ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
ناس کورد – دوای کۆتایهاتنی پشووی هاوینە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق یەكەمین كۆبوونەوەی خولی نوێی یاسادانان بەڕێوەدەچێت. شیروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی نوێی یاسادانانی ساڵی دووەم دەست پێدەكات و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش بانگهێشت کراون بۆ ئەوە ئامادەی دانیشتەنەکە بن". . شیروان میرزا ئاماژەی بەوەدا "لە كۆبونەوەكەدا بابەتی سیاسی تێدا نییە و تەنها خوێندنەوەی یەكەم دەكەن بۆ هەندێك پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەندێكی دیكە". هەروەها بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی مرۆڤ ‌و بابەتەكانی كەرتی تایبەت‌ و كەرتی گشتی گرنگترین ئەو پڕۆژانەن كە گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەكرێت".