گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان هەڕەشەکانى بۆ کردنەوەى دەرگای ئەوروپا بەڕووی کۆچبەراندا دووبارەکردەوە

2019.09.14 - 08:36
ئەردۆغان هەڕەشەکانى بۆ  کردنەوەى دەرگای ئەوروپا  بەڕووی کۆچبەراندا دووبارەکردەوە
ناس کورد- ئەردۆغان سورە لەسەر قسەکانى و جارێکی تر هەڕەشەى کردنەوەى دەرگای کۆچبەرانی کرد بەڕووی ئەوروپا و ڕایگەیاند، ئەوروپییەکان نایانەوێت کێشەى کۆچبەران چارەسەربکەن. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "ڕۆژئاوا وەڕس بوون لە قسەکانى بەرپرسانی تورکیا لەبارەى کۆچبەران، بەڵام  ناچاردەبین دەرگا بکەینەوە ئەگەر پێویستى کرد، چونکە ئەوان (ئەوروپییەکان) هەوڵ نادەن کێشەى کۆچ چارەسەر بکەن." . ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تورکیا سێ ملیۆن و 600 هەزار ئاوارەى سوری لەخۆگرتووە و چیتر توانای وەرگرتنی پەنابەر و کۆچبەری تری نییە، ئاماژەى بەوەشکرد، "هەموو هاوکارییەکمان پێشکەشی پەنابەر و ئاوارەکان کردووە." لە چەند هەفتەى ڕابردوودا، ئەردۆغان و چەند بەرپرسێکى باڵای تورکیا هەڕەشەى کردنەوەى دەرگای کۆچبەرانیان کرد بەرەو ئەوروپا کە بەهۆی ڕێککەوتنى ئازاری ساڵی 2016ەوە لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا، تورکیا ڕێگە بە دەربازبوونی کۆچبەر نادات و لە بەرانبەردا وڵاتانى ئەوروپی سێ ملیار یۆرۆ دەدەن ئەوروپا.