گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى فلیپین داوا دەکات تەقە لەو بەرپرسانە بکرێت کە داواى بەرتیل دەکەن

2019.09.13 - 20:04
سەرۆکى فلیپین داوا دەکات تەقە لەو بەرپرسانە بکرێت کە داواى بەرتیل دەکەن
  ناس کورد- رۆژنامەى (مانیلا بولیتن) ئاشکراى کرد "رۆدریگۆ دوتیرتى، سەرۆکى فلیپین رێگەى بە هاووڵاتیانى وڵاتەکەیداوە تەقە لەو بەرپرسانە بکەن کە داواى پێدانى بەرتیل دەکەن، بەڵام برینداریان بکەن نەک بیانکوژن". . بەگوێرەى رۆژنامەکە، سەرۆک دوتیرتى پێشنیارى بۆ هاووڵاتییانى کردووە تەقە لە قاچى ئەو بەرپرسە گەندەڵانە بکەن و فیشەک نەنێن بە سنگ و سەریان، بۆ ئەوەى دواتر بەو هۆیەوە رووبەڕووى بەندکردن نەبنەوە. . رۆژنامەى ناوبراو روونیدەکاتەوە، دوێنێ (پێنجشەممە) سەرۆکى فلیپین رایگەیاندووە "ئەگەر باج و گومرگت بەخشى و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرپرسە گەمژانە داواى پێدانى بەرتیلیان کرد، بکێشن بە دەموچاویاندا، هەروەها ئەگەر چەکیشتان پێ بوو ئەوا دەتوانن فیشەک بنێن بە قاچیانەوە، بەڵام مەیانکوژن بۆ ئەوەى رووبەڕووى سزا و زیندانیکردن نەبنەوە". . رۆدریگۆ دوتیرتى، سەرۆکى فلیپین کە خودى خۆى دانى بەوەدا ناوە چەند جارێک تەقەى لە بازرگانانى ماددەى هۆشبەر کردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گەندەڵى بەشێوەیەکى بەرفراوان لە وڵاتەکەیدا بڵاوبۆتەوە. . دوتیرتى داواى لە هاووڵاتیانى وڵاتەکەى کرد مافەکانى خۆیان بپارێزن و لە هەر شوێنێک ئەو دیاردەیەیان بینى لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار بکەنەوە. . رۆدریگۆ دوتیرتى، لە مانگى ئایارى 2016 بە سەرۆکى فلیپین هەڵبژێردرا، یەکێکە لەو سەرۆکانەى کە داواى ئەوە دەکات رێوشوێنى توند بگیرێتە بەر بەرامبەر تاوانباران و بازرگانانى ماددەى هۆشبەر. .