گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عه‌فرین؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز‌  ڕویدا.. کوژراو و بریندار هەیە[ڤیدیۆ]

2019.09.13 - 18:36
عه‌فرین؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز‌  ڕویدا.. کوژراو و بریندار هەیە[ڤیدیۆ]
  ناس کورد – له‌ شاری عه‌فرینی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕویدا و بەگوێرەى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان لەئەنجامى تەقینەوەکەدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى  كوژران و بریندار بوون. . ئاژانسی‌ (فوڕات نیوز) بڵاویكردەوە "بەگوێرەى زانیاری سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئەمڕۆ (پێنجشەمممە، 13ی ئەیلولی 2019) ته‌قینه‌وه‌یەک‌ له‌سه‌ر ڕێگای راجۆ له‌ ناوه‌ندی عه‌فرین ڕویداوه‌". .   ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کرد ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ لەرێگەى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و زیانی زۆر به‌ ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتووه. . هاوکات ئاژانسی هاوار نیوز روونیکردەوە، تا ئێستا بەهۆی تەقینەوەکەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەس بریندار بوون. . بەهۆی ئەوەی کە تەقینەوەکە لە سنورە داگیرکراوەکەی عەفرین ڕویداوە تا ئێستا ئەنجامدەری تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە و میدیاکانی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش کە ئەو ناوچەیەیان داگیرکردوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر تەقینەوەکە نەداوە. https://youtu.be/uTmKosYjP48 .