گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادە و ئەجێندای سەردانی وەزیری دەرەوەى ڕوسیا بۆ بەغدا و هەولێر ئاشکرا کرا

2019.09.13 - 14:58
وادە و ئەجێندای سەردانی وەزیری دەرەوەى ڕوسیا بۆ بەغدا و هەولێر ئاشکرا کرا
ناس کورد- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی بەغدا دەكات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە". . ماریا زاخارۆڤا وتیشی "ڕۆژی دواتر 8ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە". . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، "تەوەری سەردانەكەی لاڤرۆڤ كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت دۆخی عێراق سوریا ناوچەی كەنداو و هەروەها باس لە ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكرێت". .

سێرگی لاڤرۆڤ

لە ساڵی لە 1950 لەدایکبووە  و یەکێکە لە دیپلۆماتکارە بە ئەزمون و شارەزاکانی ڕوسیا دەرچوی بەشی زمان و مێژوی ڕۆژهەڵاتە لە پەیمانگای مۆسکۆ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان زمانەکانی ڕوسی و ئینگلیزی و فەرەنسی و (سەنهالی) سریلانکی دەزانێت پیشتر لە چەندین وڵات وەکو نوێنەری یەکێتی سۆڤییەت لە چەندین پلەی جیاوازدا کاری کردووە. لە ساڵی 2004ەوە پۆستی وەزیری دەرەوەی ڕوسیای وەرگرتووە. لەساڵی 2012 دوبارە دانراوەتەوە لە پۆستەکەی و تا ئێستا بەردەوامە.