گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

80%ی ئەو کەسانە ژنن

ژاپۆن ئاستێکی پێوانەیی نوێی لە ژمارەى پیرەکاندا تۆمارکرد

2019.09.13 - 10:33
ژاپۆن ئاستێکی پێوانەیی نوێی لە ژمارەى پیرەکاندا تۆمارکرد
ناس کورد- لە ڕاپۆرتێکی حکومی ژاپۆنیدا هاتووە، زیاتر لە 70 هەزار کەس تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەریوە کە ئەوە یەکەمجارە ڕووبدات، بەڵام 49هەمین جارە ژاپۆن ئاستی پێوانەیی لەو بوارەدا تۆمار دەکات لە جیهاندا. ڕاپۆرتەکە لەلایەن وەزارەتى تەندروستی و کار و چاودێری کۆمەڵایەتیی ژاپۆنییەوە ئامادەکراوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ژمارەى ئەو کەسانەى سەرو 100 ساڵن 2% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 71 هەزار و 238 کەس، ژنان 88%ی ئەو ڕێژەیان پێکهێناوە. . ئامارەکە لە ڕۆژی "ڕێزگرتن لە بەتەمەنەکان"دا بڵاوکراوەتەوە، ساڵی 1963 حکومەت بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو کەسانەى ڕاگەیاند کە تەمەنیان سەرو 100 ساڵەوە و لەو کاتەدا ژمارەیان 153 کەس بوون. . بەپێی کتێبی گینس، کین تاناکا بە تەمەنترین کەسە لە جیهاندا کە 116 ساڵ دەبێت و لەدایکبووی 2ی کانوونی دووەمی 1903یە. وڵاتی ژاپۆن کێشەى کەمی گەشەى دانیشتوان و کەمی ڕێژەى لەدایکبوون هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەى دانیشتوان و ئاسایش، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2060دا، ئەو کەسانەى کە تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵەوەیە بەرزبێتەوە بۆ 38%ی دانیشتوان.