گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی پیلانگێڕی لەدژی کرێکارێک... کچە شازادەیەکی سعودیە بە زیندانی و غەرامەکردن سزادرا

2019.09.13 - 09:13
بەهۆی  پیلانگێڕی  لەدژی کرێکارێک... کچە شازادەیەکی سعودیە بە زیندانی و غەرامەکردن سزادرا
ناس کورد- بە تۆمەتی "پیلانگێڕی بۆ توندوتیژی و فڕاندن و هەڕەشەى بەکارهێنانی چەک" دادگای پاریس سزای کچە شازادەیەکی پاشای سعودیە دا بە شێوەیەکی "غیابی". بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، "کچە شازادەى سعودیە بە 10 مانگ زیندانیکردن سزا دراوە." . بەپێی سکاڵای سکاڵاکاران لەدژی، شازادە حسەی کچی پاشا سەلمان لە هوتێلەکەیدا فەرمانی بە پاسەوانە تایبەتەکەى کردووە لەو کرێکارە بدات. کرێکارەکە بە پۆلیسی وتوووە، پاسەوانی شازادە دەستەکانى بەستووەتەوە و خستوویەتییە سەر ئەژنۆ و ناچاری کردووە قاچی شازادە ماچ بکات دوای ئەوەى تۆمەتباری کردووە بە تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی شازادە بە موبایلەکەی.