گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا  15 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر هاوکارانى سوپای پاسداران بدات

2019.09.12 - 22:55
ئەمریکا  15 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر هاوکارانى سوپای پاسداران بدات
  ناس کورد- ئەمریکا بڕی 15 ملیۆن دۆلار بە هەرکەسێک دەدات کە زانیاری لەسەر هەر کەس یاخود کۆمپانیایەک بدات کە یارمەتی سوپای پاسداران دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان. . برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند "لەچوارچێوەی پڕۆگرامی "پاداشتی دادپەروەریی" سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ١٥ ملیۆن دۆلار دەدرێت بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر ئەو کەس یاخود کۆمپانیایانەی یارمەتی سوپای پاسداران دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان". . ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران هەناردەکاری تیرۆر و توندڕەوییە لە دونیاندا بۆیە پاداشت دەبەخشین لە بەرامبەر زانیاریدا. . هاوکات ئەو بەرپرسەی ئەمریکا باسی لەوە کرد، ئەگەر هەرکەس زانیاری لایە کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە کارەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەوا با پەیوەندی بکات بە ئۆفیسی پڕۆگرامی "پاداشتی دادپەروەری". https://twitter.com/i/status/1169601622747619330 .