گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ لە دوو ڕووداوی جیادا کچێکی 19 ساڵ و منداڵێكی دوو ساڵ گیانیانلەدەستدا

2019.09.12 - 21:20
کەلار؛ لە دوو ڕووداوی جیادا کچێکی 19 ساڵ و منداڵێكی دوو ساڵ گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار لە دوو ڕووداوی جیادا، کچێكی تەمەن 19 ساڵ لە ئاودا خنکا و منداڵێکی تەمەن دوو ساڵیش لە سەربان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کچێکی تەمەن 19 ساڵانی خەڵکی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار بەناوی "سیڤان عارف" لە ئاوەسپی لە ناوچەی ڕزگاری خنکا. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بەوتەی باوکی کچەکە،  بەمەبەستی گەشت چونەتە ئاوەسپی و لەکاتی مەلەکردندا کچەکەی خنکاوە. . هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دیکەی پۆلیسی گەرمیان، هەر ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی "زەهرا ئەحمەد"  لە هەمان ناحیە لەسەربانی ماڵی خۆیان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی پۆلیسی کەلار، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو دۆسییەکە کراوەتەوە و تەرمەکانیش بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوون. .