گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتنى وەزرى بارانبارین ریسەکە ناکاتەوە بە خورى؟

حکومەتى هەرێم بودجەى بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکان تەرخان کرد

2019.09.12 - 18:16
حکومەتى هەرێم بودجەى بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکان تەرخان کرد
ناس کورد – حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان بودجەی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانى هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ‌ تەرخانکرد و بەوتەى شارەزایەکی بواری شارەوانیش دەستوبردى لێنەکرێت و بارانبارین دەستپێبکات کارەکە پەکى دەکەوێت. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 12ی ئایاری 2019)، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و ئیدارەکانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان". . ئاماژەی بەوەشدا "پێش ھاتنی وەرزی زستان و لەماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت". . لەبارەی بڕیارەکەشەوە نادر ڕۆستی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار دەربارەی بڕیارەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئێمەش بڕیارەکەمان لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بیستوە و ئەوەندەی زانیاریمان هەبێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەو نۆژەنکردنەوانە جێبەجێ دەکرێت". . ناس کورد، زانیوویەتى "دوێنێ (چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019) هەریەکە لە بەڕێوبەرانى شارەوانییەکانى هەر چوار پارێزگاکە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەگەڵ ستافی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبوونەوەتەوە و لەو کۆبوونەیەدا ئەو بڕیارە دراوە". . ئەندازیارێک بڕیارەکەى حکومەت بە گرنگ ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر زوو بەزوو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و پارەکە تەرخان بکرێت ئەوا دەتوانرێت بەر لە هاتنى وەرزى زستان و باران بارین پڕۆسەکە بەئەنجام بگەیەنرێت. . جەمال شێخ حسێن، ئەندازیاری ڕێگاوبان بۆ ناس کوردی روونکردەوە"دەبێت حکومەت بەو بڕە پارەیەی تەرخانی کردوە کەرەستە و ئۆتۆمبێل و ئامێری نۆژەنکردنەوە و کارمەند بە زوویی تەرخان بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان چونکە ئەگەر بێتو بە زوویی تەواو نەکرێت و بگاتە وەرزی زستان ناتوانرێت نۆژەنکردنەوەکە بکرێت". .