گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یونسکۆ بە بودجەیەکى زەبەلاح مزگەوتی گەورەی موسڵ نۆژەن دەکاتەوە

2019.09.12 - 15:02
یونسکۆ بە بودجەیەکى زەبەلاح مزگەوتی گەورەی موسڵ نۆژەن دەکاتەوە
ناس کورد- ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، کاتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوریی موسڵی ڕاگەیاند، کە لەلایەن داعشەوە وێران کرابو. , ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەروەردە، زانست، ڕۆشنبیری و کلتور، ڕایگەیاندووە: "دووبارە مزگەوتە مێژوییەکەی موسڵ 'مزگەوتی نوری' نۆژەن دەکەینەوە، ئەویش دوای ئەوە لە سەرەتای ساڵی 2017 چەکدارانی ڕێکخراوی داعش تەقاندیانەوە". , ڕێکخراوی یونسکۆ ئاماژەی بەوەشداوە: "نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە لەمیانەی ڕێککەوتنێکی سێ لایەنیدا لەنێوان حکومەتى عێراق و پاریزگاری موسڵ و ئۆدری ئوزولای بەڕێوبەری بەرنامەکانی یونسکۆ لە پاریس واژووکراوە". , بەپێی وتەی ئۆدری ئوزولای، بەڕێوبەری بەرنامەکانی یونسکۆ: "تێچوی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلار دەبێت و پڕۆژەکە ناونراوە 'ژیانەوەی ڕۆحی موسڵ'، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو پڕۆژەیە نۆژەنکردنەوەی بیناسازییە مێژوییە خاپورکراوەکانی موسڵە لەدوای دوو ساڵ لە وێرانکردنی شارەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە". , مزگەوتی نوری، مزگەوتیکی زۆر دێرین و مێژوییە لە عێراق، دەکەوێتە بەری ڕاستی موسڵ و لەساڵی 1173 دروست کراوە. , ئەو مزگەوتە لەڕوى ڕوبەر و قەبارەوە، بە دووەم گەورەترین مزگەوتی موسڵ دادەندرێت، هەروەها لە لیستی شوێنەوارەکانی یوسنکۆدا بوە و پێگەیەکی گرنگی شوێنەواری هەیە. , مزگەوتى نور ئەو مزگەوتەیە کە لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ئەبوبەکر بەغدادی ڕێبەرى داعش لە ساڵی 2014 خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند. , لەدوای دروستکردنییەوە چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە، دواهەمین جاریان لە ساڵی 1944 بوە. ,   , ,