گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت

نەتەوەیەكگرتووەكان: تاڵانکردنى ماڵەکانیان و ڕفاندنى هاوڵاتییانی کورد لە عەفرین بەردەوامە

2019.09.12 - 14:36
نەتەوەیەكگرتووەكان: تاڵانکردنى ماڵەکانیان و ڕفاندنى هاوڵاتییانی کورد لە عەفرین بەردەوامە
ناس کورد- نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشکرایکردووە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەردەوامن لە ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" لە عەفرین، دەشڵێت، ئێستاش ڕۆژانە ڕفاندن و تاڵانكاری لە شارەكە بەردەوامە. , لە ڕاپۆرتێکدا کە پاش 42مین دانیشتنی کۆمیتەى مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە سوریا بڵاوکرایەوە، ئەوە ئاشکرا کراوە: "بەھۆی نەبوونی یاساوە گروپە چەكدارەكان لە عەفرین، بەردەوامن لە گرتن و ڕفاندن و كوشتن و ئەشكەنجەدانی خەڵكی سڤیلی عەفرین". , ئاماژە بەوەشکراوە: "ئەو هاوڵاتییە کوردانەی دەڕفێندرێن و دەستگیر دەکرێن، سەرجەمییان هاوڵاتییە کوردەکانی عەفرینن، بە شەوان ئەو هێزە چەکدارانە دەدەن بەسەر ماڵەکانیاندا و دەستگیریان دەکەن". , كۆمیتەی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا، ئەوەشى خستوەتەڕو: "لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تەرمی ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لەو هاوڵاتییە ڕفێندراوانە دۆزراونەتەوە، دووانیان منداڵ بوون و لەسەر تەرمەکانیان ئاسەواری ئەشکەنجەدانی توندیان پێوە دیار بووە، دواتر تەرمەکانیان فڕێدراوە". , لەبارەى چارەنوسى ئەو کەسانەى کە ڕفێندراون، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە دەستگیرکراون لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە، لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای بڕی 400 تا 10 هەزار دۆلار کراوە، ئەوەش لەکاتێکدا ئەگەر بزانن ئەو هاوڵاتییانە بڕێک سەروەت و سامانیان ھەیە". , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گروپە چەکدارانە ڕێگا بە گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە نادەن کە لە گوند و شارۆچکەکانی چواردەوری عەفرین لەپاش داگیرکردنى شارەکەیان نیشتەجێبوون. , سوپای تورکیا و حەوت گروپی چەکداری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی چەکداریی سوریی، لە 19ی کانونی دووەمی 2018، هێرشیان کردە سەر عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و دژی شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە شەڕیان کرد، دوای نزیکەی 59 رۆژ شارەکەیان داگیرکرد. , دوێنێ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سوریای سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، پاش 42مین دانیشتنی کۆمیتەى مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو ڕاپۆرتەى بڵاوکردەوە. , ڕاپۆرتەکە لە 21 لاپەڕە پێکهاتووە، بۆ زانیارییەکانیش پشتی بەستوە بە چاوپێکەوتن و وێنە و شیکردنەوەی دیمەنەکان لە عەفرین. , ,