گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى

2019.09.12 - 13:04
کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەى شارەکانى هەرێم لەخوار 35 پلەوە دەبن. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 20 بۆ 38 پلە دەبن، تەنها پارێزگاى کەرکوک پلەى گەرماى دەگاتە 38 پلە و سەرجەم پارێزگاکانى دیکە لە خوار 35 پلەوە دەبن. . هەروەها سبەى هەینى 13ى ئەیلول، پلەکانى گەرما تاڕادەیەک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: