گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

دایکی تاریق داواکارییەکی هەیە.. سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەرچوو (ڤیدیۆ)

2019.09.12 - 13:07
ناس کورد- دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ هەر سێ بکوژەکەى تاریق دەرکرد، دایکی تاریقیش داوای جێبەجێکردنی سزاکەى دەکات لە زووترین کاتدا. ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی تاریقی بەقاڵ لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو دوای ئەوەى بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی دانیشتنەکەى لە ڕۆژی سێشەممە، 27ى ئابى 2019 دواخرا. لەدوای دانیشتنەکە، خاڵی تاریقی بەقاڵ ڕایگەیاند، "سەرەتا تاوانبارەکان بە سزای زیندانی هەتاهەتایی سزادراون بەڵام دواتر گۆڕاوە بۆ سزای لەسێدارەدان."