گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى ئەوروپى هۆشدارى دەدات لە گەڕانەوەى بوکەکانى داعش

2019.09.12 - 11:17
توێژینەوەیەکى ئەوروپى هۆشدارى دەدات لە گەڕانەوەى  بوکەکانى داعش
ناس کورد- دامەزراوەیەکى ئەکادیمیی ئەوروپى، لە ڕێی توێژینەوەیەکەوە هۆشدارى دەدات لە مەترسییەکانى ژنانى ناو داعش کە بە بوکەکانى داعش ناسراون. , بەپێى توێژینەوەیەکى گروپى گلۆپسکى سلۆڤاکیا، کە وردبینى لەکەیسى 326 لایەنگرى چەکدارانى داعش کردووە، کە پێشتر بەدیلگیراون یان گواستراونەتەوە و بەشێک لەوانەشى کە کوژران لەساڵى 2015وە، دەرکەوتووە ژمارەیەکى زۆرى ئەو ژنانەى کە سەر بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەن و بەڕەگەز ئەوروپیین "مەترسییەکى گەورەن لە ئایندەدا". , هەر بەپێى ئاکامەکانى توێژینەوەکە، ئەوەش ئاشکراکراوە ژمارەیەک لەو ژنانە، پلانى هێرشکردنیان داڕشتوە و ژنانى تریان چەکدار کردووە، هەروەها ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندەدا هەبوە و بە ئەفسەرى لۆجستى ناوزەند کراون. , توێژینەوەکە ئەوەشى خستوەتەڕو، ژمارەیەکیش لە ژنانى خێزانى داعش لە لیستى "کچە بێ هاوسەر و بووکەکانى داعش"دا پۆڵین کراون، ئەوەش لەبەر ئەو ڕۆڵە پڕ مەترسییانەى کە هەیانبوە لە قازانجى داعشدا. , بارت شۆرمان، توێژەرى بوارى ئەمنی لە زانکۆیەکى هۆڵەندا کە بەشدارى توێژینەوەکەى کردووە، ئەوەى ئاشکراکردووە، بەشێکى زۆرى ئەو ژنانەى کە پێشتر بە تۆمەتى تیرۆر تێوەگلاون، سزادراون و پاش ئازاد کردنیان دووبارە هەمان کردەیان ئەنجامداوەتەوە، بەوەش بەشێک لەو پلانانەى کە بەرەنگارى تیرۆر و چارەسەرکردنى کێشەى ژنانى ئەوروپى ناو داعش گیراونەتەبەر، شکستیان هێناوە. , ,