گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنیازبوە کتێبێک بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێڕێت لەلایەن ئیتڵاعات ەوە دەستگیرکراوە

2019.09.12 - 09:08
بەنیازبوە کتێبێک بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێڕێت لەلایەن  ئیتڵاعات ەوە دەستگیرکراوە
ناس کورد- خوێندکارێکى کوردى دانیشتوى شارى شنۆ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، پاش ئەوەى بەنیازبوە کتێبێک لە زمانى ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانى کوردى وەرگێڕێت، لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکراوە و ماوەى پێنج ڕۆژە بێسەروشوێنە. , بەگوێرەى هەواڵێکى ڕێکخراوى هەنگاو کە چاودێرى ڕەوشى مافى مرۆڤ دەکات لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و عێراق، "7ی ئەیلولى 2019، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لە شاری نەغەدە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خوێندکارێکی کورد بە ناوی 'عەبدوڵا پەریخانی' و دەستبەسەریان کردووە". , سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی پەریخانی لەوبارەوە بە ڕێکخراوى هەنگاوی ڕاگەیاندووە: "ئەو هێزانە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عەبدوڵا و دەستبەسەریان کردووە و دواتر ماڵەکشیان پشکنیوە". , بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى ڕێکخراوەکە لەسەر ئەو خوێندکارە کوردە خستونیەتەڕو، عەبدوڵا خەڵکی شاری شنۆیە و دانیشتوی شاری نەغەدەیە، ماستەری لە زمانی ئینگلیزی هەیە و خوێندکاری زانکۆی ئورمیەیە. , سەرچاوەکەى ڕێکخراوى هەنگاو لەبارەى هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو گەنجە، ئاشکراى کردووە، پەریخانی سەرقاڵی وەرگێرانی کتێبی "ئایا خوایەک بوونی هەیە" بووە لە زمانى ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانى کوردى، کە بەرهەمى "ڕیچارد سوین"ە. , ماوەى پێنج ڕۆژیشە ئەو گەنجە بێسەروشوێنە و خانەوادەکەشى نەیانتوانیوە زیانیارى لەبارەوە دەستبخەن. , ,