گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران داوا لە عێراق دەکات بەخێرایی ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات جێبەجێبکرێن

2019.09.12 - 08:44
ئێران داوا لە عێراق دەکات  بەخێرایی  ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات جێبەجێبکرێن
ناس کورد- لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئێران بە سەرۆکوەزیرانى عێراقى وتوە، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوان هەردوو وڵات. , ئسحاق جەهانگیری، جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئێران لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى سوپاسگوزارى وڵاتەکەى دەربڕیوە بۆ لابردنى ڤیزاى عێراق لەسەر ئێرانییەکان و کردنەوەى دەروازەکان بەڕوى زیارەتکارانى شیعە، بۆ ئەوەى بەشدارى لە عاشورا بکەن. , میدیاکانى ئێران وردەکارى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەیان بڵاوکردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، جێگرەکەى ڕۆحانى بە سەرۆکوەزیرانى عێراقى وتوە: "حکومەت و گەلى ئێران ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ ئەوەى هاوکارى عێراق و گەلەکەى بکەن". , هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، جەهانگیرى بە ڕاشکاوانە پەیامى ئێرانى گەیاندووە بەوەى، وڵاتەکەى هیواخوازە و دەیەوێت پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوان عێراق و ئێران، بەوەى سودێکى گەورەى بۆ هەردوولا دەبێت. , ,