گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا خۆى بێبەرى کرد لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی

2019.09.11 - 22:50
ئەمریکا خۆى بێبەرى کرد لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی
ناس کورد- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی هیچ دەستێکی هەبوبێت، لە بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق. , ئەمرۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە، بە تایبەت بۆردوومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی تاووتوێ کراون. , لەبارەى دیدارەکە، نوسینگەی ڕۆژنامەوانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: "ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی هیچ ئاگاداری ئەو بۆردوومانانە بێت کە لەلایەن هەندێک فڕۆکەوە کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لە عێراق". , ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزی ئەمریکا ئەوەشى خستوەتەڕو، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیرکردنی عێراق لەڕوی سیاسی و سەربازییەوە، ڕێگەش نادەن سەقامگیری لەو وڵاتە تێک بچێت، هەروەها بەردەوام دەبن لە پاراستنی "ئاسایشی ئاسمانی عێراق". , لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، لەڕوی ئابوری و سیاسی و سەربازییەوە، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە. , ئەو وتانەى باڵوێزى ئەمریکا لە عێراق پاش ئەوە دێت، لە بۆردوومانەکانى بنکە و بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە عێراق ئیسرائیل تۆمەتبارکراوە و باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا هاوکارى فڕۆکەى ئیسرائیلى کردووە بۆ هاتنەناوە ئاسمانى عێراق. , ,