گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى لەبارەى دەرکەوتنى سەدر لەگەڵ خامنەئی ڕونکردنەوە دەدات

2019.09.11 - 20:07
سەرکردەیەکى حەشدى شەعبى لەبارەى دەرکەوتنى سەدر لەگەڵ خامنەئی ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- سەرکردەیەکى باڵاى حەشدى شەعبی لەبارەى دەرکەوتنى سەدر لەگەڵ خامنەئی ڕونکردنەوەیەک دەدات و دەڵێت، کۆبوونەوەکەیان تایبەت نەبوە بەکاروبارەکانى عێراق. , پاش ئەوەى لە مەراسیمى عاشورا لە ئێران سەدر لەنێوان خامنەئی و قاسم سولەیمانیدا دەرکەوت، جەواد تەلیباوى وتەبێژى سەربازى عەسائیبى ئەهلى هەق لەعێراق، لە توێتێکیدا لەبارەى ئەو دەرکەوتنەى موقتەدا سەدر لەگەڵ عەلى خامنەئی ڕایگەیاندووە: "لاى هەموو شوێنکەوتوانى ڕەوتى سەدر شاراوە نییە کە ڕابەرەکەیان لەگەڵ عەلى خامنەئی، ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئێراندا کۆبووەتەوە، ئەوەش بەمەبەستى کارێکى زۆر مەزن و پڕ بایەخ لەبەرژەوەندى هەموو موسڵمانان بووە، کۆبوونەوەکە تایبەت نەبووە بە عێراق". , ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند وێنەیەکى موقتەدا سەدر بڵاوبووەوەکە کە، لە نێوان خامنەئی و قاسم سولەیمانى دانیشتووە، وێنەکەش لە یادى عاشورا لە تاران گیراوە، بەشێک لە میدیاکانى عێراقیش ئاماژەیان بەوەکردبوو کە پرسی بۆردوومانەکانى بارەگاکانى حەشدى شەعبى لەو دیدارەدا باس کراوە. , ,