گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە یادى 11ى سێپتەمبەردا ترەمپ بڕیارێکى سەربازى دەرکرد

2019.09.11 - 18:39
لە یادى 11ى سێپتەمبەردا ترەمپ بڕیارێکى سەربازى دەرکرد
ناس کورد- سەرۆکى ئەمریکا لە یادی 11ى سێپتەمبەردا وتارێکى پێشکەشکرد، بڕیاریدا لە ساڵى داهاتوودا بودجەى سەربازى ئەمریکا زیاد بکات. , دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانى وتەیەکیدا بەبۆنەى تێپەڕبوونى 18 ساڵ بەسەر ڕوداوەکەى 11ى سێپتمەمبەردا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵى داهاتوو ڕیژەى بودجەى کەرتى سەربازى بەرزتر دەکاتەوە. , ترەمپ وتیشی: "هەوڵنادەین بچینە ناو ناکۆکییەکانەوە، بەڵام بەهێزەوە وەڵامى هەر هێرشێک دەدەینەوە گەر بکرێتە سەرمان". , 11ى سێپتەمبەرى ساڵى 2001 فڕۆکەیەک خۆى کێشا بە باڵەخانەى ناوەندى بازرگانى و وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا، بەو هۆیەوە نزیکەى سێ هەزار هاوڵاتى ئەمریکا کوژران و ئەو وڵاتەش کردەوەکەى بە تیرۆریستى هەژمار کرد، دەستبەجێش پلانى تۆڵەکردنەوەى لەتۆمەتبارانى ڕوداوەکە داڕشت. , هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکانى دەزگایەکى تایبەتى سەربازى ئەمریکاش، کە لە مانگى ڕابردوودا بڵاوى کردەوە، ئەمریکا وەک یەکەمین وڵات لەپلەى یەکەمدا ماوەتەوە کە زۆرترین بڕە بودجەى بۆ کەرتى سەربازى تەرخانکردووە و بودجەى ساڵى 2019ى ئەو کەرتەش گەیشتووەتە 716 ملیار دۆلار ئەوەش لەچاو ساڵى ڕابردوو زۆر زیادى کردووە. , ,