گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى قوباد تاڵەبانی ئامادەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران نەبو؟

2019.09.11 - 17:23
بۆچى قوباد تاڵەبانی ئامادەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران نەبو؟
ناس کورد- هۆرڤان رەفعەت قوباد تاڵەبانى لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری نەکرد، لە بەدواداچوونێکى ناس کورد دەرکەوتووە هۆکارى ئامادەنەبوونى ئەوەیە جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم لە دەرەوەى وڵاتە. , ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، تیادا هەریەکە لە مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و سەرجەم وەزیرەکان بەشداربوون، بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارنەبوو، لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانى بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "قوباد تاڵەبانی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە". , سەبارەت بە هۆکارى گەشتکردنى بۆ دەرەوە، سەمیر هەورامى وتى: "جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی بەیروت چووەتە پایتەختی لوبنان، بەو هۆکارەش نەیتوانیوە بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بکات". , سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیارە تاڵەبانی لەو دیدارەی زانکۆی ئەمریکی بەیروتدا وتارێک پێشکەش بکات و باس لە ڕەوشی ئەمنی و ئابوری هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بکات، هەروەها لە وتارەکەیدا باس لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکات لە ناوچەکە". , بەگوێرەى ئەوەى وتەبێژەکەى باسى لێوەکرد، قوباد تاڵەبانی بە بانگهێشتی فەرمی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێم بانگهێشتى ئەو دیدارە کراوە، بڕیاریشە چاوى بە چەند بەرپرسێکى باڵاى ئەو وڵاتە بکەوێت. , ,