گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێکی پاککەرەوە لە هەڵەبجە بە چەقۆ هاوڕێکەى خۆی کوشت

2019.09.11 - 15:25
کارمەندێکی پاککەرەوە لە هەڵەبجە بە چەقۆ هاوڕێکەى خۆی کوشت
ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، لە ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە دوو هاوڕێ بووە بە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو چەقۆی لەوی دیکە داوە و کوشتوویەتی. بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "ئەو دوو هاوڕێیە هەردووکیان کرێکاری شارەوانی بوون، بووە بە دەمەقاڵەیان و یەکێکیان دوو چەقۆی لەوی دیکە داوە و بە سەختی برینداری کردووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە". . ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ح ح س) و تەمەنی 32 ساڵە، بکوژەکەش ناوی (ش ع ع) و تەمەنی 24 ساڵە و هەردووکیان خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەن. وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونیشیکردەوە، ڕاستەخۆ دوای ڕووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکراوە و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرە.