گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پزیشکەکانی بەرشەلۆنە دوازانیاری لەبارەی پێکانەکەی مێسی ئاشکرادەکەن

2019.09.11 - 14:21
پزیشکەکانی بەرشەلۆنە دوازانیاری لەبارەی پێکانەکەی مێسی ئاشکرادەکەن
ناس کورد- بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، پزیشکەکانی بەرشەلۆنە بە ڤاڵدێریان ڕاگەیاندووە کە مێسی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و ناتوانێت بۆ یارییەکەی ڤالانسیا ئامادەبێت. ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، مێسی بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە و پێکانەکەی بەتەواوی بەرەو باشبوونەوە نەچووە. . هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، پزیشکەکانی بەرشەلۆنە بە ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەکەیان وتووە میسی ناتوانێت بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ڤالانسیا لەخولی ئیسپانیا بکات و پێویستی بە پشووی زیاترە. باسیان لەوەشکردووە، ئەگەری بەشداری سوارێزیش لە یارییەکەدا کەمە، بۆیە پێدەچێت ئەم هەفتەیەش یانە کەتەلۆنییەکە لە تواناکانی ئەو دوو ئەستێرەیەی بێبەشبێت.