گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

2019.09.11 - 09:34
تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)
ناس کورد- له‌وكاته‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕێکكه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م واژۆ كردوه‌، كێشه‌ و ناكۆكى ناوخۆیى له‌نێوان به‌رپرسانى ئه‌و حیزبه‌دا دروست بووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین به‌رپرسی باڵاى گۆڕان كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و حیزبه‌ بوون ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌و حیزبه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌. گرنگترین ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا و سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگا هەستیارانەى گۆڕان كه‌ ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ن؛ عوسمانى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى كاروبارى باژێڕه‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ده‌كات و به‌رپرسى سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌ حیزبیه‌كانى ئه‌و حزبه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رپه‌رشتیكردنى 28 مه‌كۆى ئه‌و حیزبه‌یه‌، پێش ڕێکەوتنەکە بەهۆى ڕەخنەکانى لە سیاسەتەکانى گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، سكرتێرى كاروبارى ژووره‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و به‌رپرسى كۆى كاروبارى ژووره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه‌ كه‌ بریتین له‌ 12 ژوور. . ڕه‌ئوف عوسمان، سكرتیرى جڤاتى گشتى خۆى بۆ پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵنابژێریت و به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كوردیش ده‌ست له‌ كاروبارى حیزبى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كێشیته‌وه‌. . محه‌مه‌د عه‌لى، به‌رپرسى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى كه‌ پله‌ حزبیه‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى و ده‌ستیله‌كاره‌كه‌ى كێشاوه‌ته‌وه‌. . ئاراس وه‌هاب، به‌رپرسى ژوورى ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستی له‌كاره‌كانى كێشاوه‌ته‌وه‌. . شێخ هیمداد، به‌رپرسى ژوورى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . ئەحمەد عەزیز، بەرپرسی ژوری ناوچە دابڕاوەکان بووە و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیش بوو دەستیلەکارکێشاوەتەوە. . عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف کە به‌رپرسى ژوورى ڕۆژنامه‌وانیى بووە و پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى له‌لایه‌ن خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌كاره‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌. . ساڵه‌ح ژاژڵه‌ى، جێگرى سكرتیرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . جه‌بار مه‌لا عه‌لى، به‌رپرسى مه‌كۆى دووز خورماتوو كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . كۆچه‌رى خه‌بات، به‌رپرسى مه‌كۆى خه‌بات و پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . مه‌لا فه‌رمان، به‌رپرسى مه‌كۆى دووبز كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌كات ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. .. عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك، به‌رپرسى مه‌كۆى چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان ده‌كات ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . محه‌مه‌د حه‌مید بابان، به‌رپرسى مه‌كۆى مه‌خمور كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانیه‌ ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌. . ئەمە جگە لە دەستلەکارکێشانەوەى سەدان هەڵسوڕاوی کارای بزوتنەوەکە و هاوکات دروستبوونی باڵی ناڕازی لەناو گۆڕاندا کە هەندێکیان چاوەڕێی هەلێک دەکەن بۆ مانەوە یاخود دەستلەکارکێشانەوە.