گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەعنەویاتی شەهیدەکان بەرزە و خوازیارن شەهید بوونایە

عەبدولمەهدی: ڕووداوەکەى کەربەلا دەکرێت لە هەر وڵاتێکی پێشکەوتوو ڕووبدات

2019.09.11 - 08:33
عەبدولمەهدی: ڕووداوەکەى کەربەلا دەکرێت لە هەر وڵاتێکی پێشکەوتوو ڕووبدات
ناس کورد- چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکەى کەربەلا کە تێیدا 31 کەس بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵپاڵێنەوە لە یادی عاشورادا گیانیان لەدەستدا، عادل عەبدولمەهدی خۆی گەیاندە کەربەلا و ڕایگەیاند، "ئەوەى ڕوویدا لە کەربەلا دەکرێت لە هەر وڵاتێکى پێشکەوتوو ڕووبدات." عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، "بەخێرایی پڕۆسەی دەرهێنان و گواستنەوەى بریندارەکان ئەنجامدراوە و ڕێگریکراوە لە دروستبوونی کارەسات." . وتیشی، "هاوکاری تەندروستی کەربەلا و دەزگای مەزارگەى حسێنی زۆرباش بووە و سەدان کەسیان ڕزگارکردووە، مەعنەویاتی بریندارەکان زۆر باشە، ئەوان ئاواتی شەهیدبوونیان دەخواست لەپێناو ئیمام حسێن." وەزارەتى تەندروستی عێراق ئاماری کۆتایی ڕووداوەکەى ڕاگەیاند کە 31 کەس گیانیان لەدەستداوە و 102 کەسی تریش برینداربوون.