گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوێک: ئەمساڵ زیاتر لە نیوەى خوێندکاران دەبێت بە پارە بخوێنن و 10 هەزار کورسی کەمیکردووە

2019.09.10 - 23:07
ڕێکخراوێک: ئەمساڵ زیاتر لە نیوەى خوێندکاران دەبێت بە پارە بخوێنن و 10 هەزار کورسی کەمیکردووە
ناس کورد- ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە پلانی خۆیدا بۆ ئەمساڵی خوێندن کە 51 هەزار 933 دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی هەیە، تەنها 24 هەزار و 784 کورسی خوێندنی بە خۆڕایی دابینکراوە و زیاتر لە نیوەی قوتابیان دەبێت بە پارە بخوێنن. لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئەیلولی 2019، بۆ هەر سێ سەرۆکایەتى و وەزارەتى خوێندنی باڵای ناردووە دەڵێت، "لە زانکۆ حکومیەکان بە هەردوو بەشی پارالێل و ئێوارانەوە 22 هەزار و 89 کورسی بۆ قوتابیان دابیکراوە و قوتابی بە پارە وەردەگیرێن." . ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێی وایە "دابینکردنی ئەم ڕێژە زۆرەی کورسی خوێندن بۆ پارالێل و ئێواران بە درێژکراوەی پڕۆسەی بازرگانیکردن بە قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 و گەرمکردنی بازاڕی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەزانینن و بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە." ڕاشیگەیاند، "داواکارین هەرچی زووە وەزارەت بە پلانی خۆیدا بچێتەوە و ڕێژەی کورسی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ نزیکی 40 هەزار کورسی بەرزبکاتەوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کورسی خوێندنی بێبەرامبەر نزیکەی 10 هەزار کورسی کەمیکردووە و کراوە بە کورسی خوێندنی بە پارە." دەشڵێت، "ئەم زیادکردنە ئاشکرایە لە کاتێکدایە کە ڕەوشی ئابوری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەقامگیر نییە و بەپێی دەستوری عێراقیش خوێندنی بێبەرامبەر مافی هەموو تاکێکی عێراقییە."