گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موشەکێک بانگەشەی هەڵبژاردن بە ناتانیاهۆ دەبڕێت و پاسەوانەکەى دەیبەنەدەرەوە (ڤیدیۆ)

2019.09.10 - 22:41
موشەکێک بانگەشەی هەڵبژاردن بە ناتانیاهۆ دەبڕێت و پاسەوانەکەى دەیبەنەدەرەوە (ڤیدیۆ)
ناس کورد- لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی ئەیلولی 2019،  تۆمارکراوە، کاتی دەرچوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیشان دەدات لە کۆبوونەوەیەکی بانگەشەى هەڵبژاردنی حزبی لیکۆددا لە شارۆچکەى ئیسدود پاش ئەوەى زەنگی ئاگادارکردنەوەى لێدەدرێت بەهۆی موشەکێکى فەڵەستینییەوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، کاتێک ناتانیاهۆ سەرقاڵی قسەکردن بووە لە بانگەشەکەدا، سیستمی بەرگریی ئیسرائیل چەند موشەکێک دەتەقێنێت بۆ بەرپەچدانەوەى موشەکە فەڵەستینییەکان و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت، بۆیە بەخێرایی ناتانیاهۆ لەلایەن پاسەوانەکانییەوە لەسەر ستەیج لادەبرێت و لە هۆڵەکەى دەیبەنە دەرەوە.   https://twitter.com/i/status/1171487471911071744 https://twitter.com/i/status/1171490370200326148