گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر ئەمریکاش پێى ناخۆش بێت و کاردانەوەشی هەبێت

پەرلەمانتارێکی عێراقى: حکومەتی عێراق ناچار دەکەین ئێس-400ى ڕوسى بکڕێت

2019.09.10 - 19:22
پەرلەمانتارێکی عێراقى: حکومەتی عێراق ناچار دەکەین ئێس-400ى ڕوسى بکڕێت
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکراى کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەى حکومەتی عێراق ناچار بکەن بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگریی ئێس-400ى ڕوسى. , فازیل جابر، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "چاوەڕێی کردنەوەی وەرزی یاسایی نوێی پەرلەمانی عێراق دەکەین، بۆ دەرکردنی یاسایەک کە حکومەتی عێراق ناچار بکات سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400 لە ڕوسیا بکڕێت". , ئەو پەرلەمانتارەى عێراق وتیشی: "ئەو داواکارییە تەنها داواکاری هاوپەیمانی فەتح نییە، بەڵکو خواستێکی هەموو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراقە و خواستێکی نیشتمانیشە". , جابر جەختی لەوەشکردەوە، سەردانەکەی فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ڕوسیا کە ماوەیەک پیش ئێستا ئەنجامیدا، بۆ تاووتوێکردنى ئەو پرسە بوو. , لەبارەى ئەوەى کڕینى ئەو سیستمە تا چەند کێشە لەنێوان ئەمریکا و عێراق دروستدەکات؟، ئەو پەرلەمانتارە وتى، هۆکاری فشارکردنی پەرلەمان لە کڕینی ئێس-400 لە ڕوسیا دەگرێتەوە بۆ پابەند نەبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ستراتیژی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا، دەشڵێت: "ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی حەشد لە عێراق، سەرجەمیان بە ئاگاداری ئەمریکا بوونە". , "ئێمە ناچارین ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕوسیادا بکەین، ئەگەر ئەمریکاش پێی ناخۆشبێت و کاردانەوەشی لێبکەوێتەوە"، فازیل جابرواى وت. , لە کاردانەوەى کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400ى ڕوسى لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا لە ئێستادا لە تاووتوێکردنى سەپاندنى سزایە بەسەر تورکیادا، وەک وەزیرى گەنجینەى ئەو وڵاتە ئاشکراى کرد. , ,