گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایندەى سیاسى ئەو ئەندامانەى دەستیان لە بزوتنەوەکە کێشاوەتەوە چی دەبێت؟

ئەو ئەندامانەى جڤاتى گشتى گۆڕان کە ئەمڕۆ دەستیانلەکارکێشایەوە دەچنە هیچ حزبێکی تر؟

2019.09.10 - 18:47
ئەو ئەندامانەى جڤاتى گشتى گۆڕان کە ئەمڕۆ دەستیانلەکارکێشایەوە دەچنە هیچ حزبێکی تر؟
ناس کورد- حەوت ئەندامى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەستیان لەکار کێشایەوە وهۆکارەکشیان بۆ "ناشەرعى بوونى جڤاتى نیشتیمانى" و کۆمەڵیک کێشەى ناوخۆى دیکە گەڕاندەوە، دەشڵێن، حیزبى دیکە دانامەزرێنن و ناچنە ناو هیچ حیزبێکیشەوە. , ساڵح ژاژڵەیى، جێگرى سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "دەستلەکارکێشانەوەمان لە بەرپرسیارێتى و بزوتنەوەى گۆڕان پێشکەش کردووە، لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکمان نییە بچینە ناو حیزبێکى دیکەوە یان حزبێکى تر رابگەیەنین، تەنها  بەسەربەخۆیى دەمێنینەوە". , بەرپرسەکەى پێشوى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان وتیشى: "ئێمە بەیەکجارى وازمان لەو بزوتنەوەیە هێناوە، ئەوەش دواى بێ ئومیدمان لەچارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە پێشتر چەندین جار بۆ سەرکردایەتى و دەزگاکانى گۆڕانمان خستبووەڕو". , بەوتەى ساڵەح ژاژڵەى، ناڕەزایەتى و ڕەخنەکانیان کە بووەتە هۆى دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵیان، پەیوەندى بە پرسی شەرعیەتەوە هەبووە بەتایبەتى تەواوبوونى ماوەى یاسایى جڤاتى نیشتیمانى. , ئاشکراشى کرد، ئەوان داوایان کردووە هەڵبژاردنى گشتى ناوخۆیى بزوتنەوەکە لەماوەى سێ مانگدا ئەنجامبدرێت، ئۆرگانەکانى ئەو حیزبەش لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵبژێردرێن و نوێ بکرێنەوە و شەرعیەتیان بۆ بگەڕێتەوە ئینجا هەڵبژاردن بۆ خانە و ڕێکخەر بکرێت، بەڵام بەرپرسانى گۆڕان ئەو داواکاریانەیان ڕەتکردووەتەوە. , بەپێى پەیڕەوى ناوخۆی گۆڕان، کە لە یەکەمین کۆنگرەى ئەو حیزبەدا لە ساڵى 2013 پەسەند کراوە، جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان ئەرکى ڕاوێژکارییە و ڕێنمایى و ڕاویژکارى خۆى بەمەبەستى تاووتوێکردن لەسەر پرسە ستراتیژییە ڕێکخراوەى و سیاسییەکان ڕەوانەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەکە دەکات. , ,