گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

دەیلی ئێکسپرێس: ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گرێبەستێکی خەیاڵی ڤاندایک بەرەو مەدرید بەرێت

2019.09.10 - 15:42
دەیلی ئێکسپرێس: ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گرێبەستێکی خەیاڵی ڤاندایک بەرەو مەدرید بەرێت
ناس کورد- ڤێرغل ڤاندایکی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ و باشترین یاریزانی ئەوروپا بووەتە ئامانجی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بۆ ڕازیکردنی ئەو ئەستێرەیەش گرێبەستێکی خەیاڵیان بۆ ئامادە کردووە. , بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی ئێکسپرێسی بەڕیتانی، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت ڤێرغل ڤاندایکی باشترین یاریزانی ئەوروپا و بەرگریکاری هۆڵەندی و  یانەی لیڤەرپوڵ بباتە ڕیزەکانییەوە. , ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی بەرگریکارە زەبەلاحەکە هێڵی بەرگری یانەکەی بەهێز بکات، بەتایبەتی کە وەرزی ڕابردوو ئەو بەرگریکارە "سەلماندی" کە توانای ڕاگرتنی باشترین هێرشبەرەکانی جیهانی هەیە. , بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس، لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستەکەی ڤاندایک تا 2025 نوێ بکاتەوە و موچەکەی بۆ 200 جونەیهی ئیستەرلینی لە هەفتەیەکدا بەرزبکاتەوە، بەڵام پێرێز دەیەوێت بە موچەیەکی بەرزتر باشترین یاریزانی ئەوروپا ڕازی بکات بۆ لەبەرکردنی درێسی یانەی شاهانە. , ,