گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەوە نزیک بوەتەوە تواناى بەرهەمهێنانى نەوتى بگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا

2019.09.10 - 13:46
عێراق لەوە نزیک بوەتەوە تواناى بەرهەمهێنانى نەوتى بگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
ناس کورد- عێراق لەوە نزیک بووتەوە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى بگەیەنێتەوە پێنج بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بە گوێرەى وتەى وەزیرى نەوت. , سامر غەزبان، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە: "عێراق لەوە نزیکبووەتەوە تواناى بەرهەمهێنانى نەوت بگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، توێژینەوەمان لەوەشدا کردووە کە لە چەند ساڵى داهاتووى نزیکدا دوو ملیۆنى دیکەى بۆ زیاد بکەین". , غەزبان ئەوەشى ڕاگەیاندووە، عێراق هێشتا نیوەى بەرهەمە گازییەکەى دەسوتێنێت و بەهەوایدا دەدات، بەڵام هەندێک پرۆژەى نوێ هەن بۆ ئەوەى ئەو گازە بگۆڕن بە گازى شل، بەوەش کێشەى بەهەدەردانى گازەکە چارەسەر دەبێت. , وەزارەتى نەوتى عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەمانگى ئابى ڕابردوودا، عێراق بڕى 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، کە داهاتەکەى بەرامبەر بوە بە شەش ملیار و 341 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار، بەوەش عیراق ڕۆژانە توانیویەتى سێ ملیۆن و 603 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات. , ,