گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بووەتە جێی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

منداڵێکی ساوای کەلاری لەکەنەدا لەپێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

2019.09.10 - 13:04
منداڵێکی ساوای کەلاری لەکەنەدا لەپێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ناس کورد- منداڵێکی  شارۆچکەی کەلار، لەکەنەدا لەپێشبڕکێیەکی خێرا ڕۆیشتندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بووە جێی باس و خواسی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. . لە وڵاتی کەنەدا پێشبڕکێیەک بۆ چەندین منداڵ ڕێکخرا کە بە "گاگۆڵكێ" پێشبڕکێی خێرایی ئەنجامدەدەن و تیایدا منداڵێکی شارۆچکەی کەلار، یەکەمى پێشبڕکێکە بوو. . پێشبڕکێکە بە بەشداری 160 منداڵ ئەنجامدراوە و وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکان هێشتا ناتوانن بە پێی خۆیان بڕۆن و بە "گاگۆڵکێ" بەرەو دایکیان دەڕۆن و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش بەشێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. . منداڵە کەلارییەکە لە بەرامبەر سەرکەوتنەکەیدا زياتر له 1500 دۆلار خەڵات كراوە، لەگەڵ چەکێکی 1000 دۆلاریش.     .