گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بازاڕەکانى هەرێم دراوەکان نرخێکى نوێیان تۆمارکرد

2019.09.10 - 10:34
لە بازاڕەکانى هەرێم دراوەکان نرخێکى نوێیان تۆمارکرد
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 450 دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 400 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  10ی ئەیلولی 2019  بەرامبەر بە 120 و 450 هەزار دیناری عێراقییە. . هەروەها بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو تمەن بەرەو دابەزین دەچێت و ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 400 دینارە، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوو 100 هەزار تمەن گەیشتە 11 هەزار دینار. .   هاوکات 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 148 هەزار دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە.   . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 123 دۆلارە. .