گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کۆگایەکى چەک و تەقەمى حەشدى بۆردومانکرد

2019.09.10 - 09:55
فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کۆگایەکى چەک و تەقەمى حەشدى بۆردومانکرد
  ناس کورد- میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە، فرۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لە قەزاى هیت لە پارێزگاى ئەنبار، کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى هێزەکانى حەشدى عەشائیرى، بۆردومانکردووە. . بەگوێرەى هەواڵى میدیاکانى عێراق، ئەو تەقینەوەیەى کە دوێنێ (دووشەممە) لە کۆگایەکى چەک و تەقەمەنى حەشدى عەشائیرى لە قەزاى هیت روویدا و وا بڵاوکرایەوە کە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە، راست نییە. . بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى کە لێدوانى بۆ سۆمەرییە نیوز داوە، کۆگاکەى حەشد لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانەوە تەقینراوەتەوە. . ئاماژە بەوەش کراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە موشەکێکى ئاراستەى کۆگاکە کردووە و بەر لە تەقینەوەکەش بارهەڵگرێک چەک و تەقەمەنى لە کۆگاکە داگرتووە. .