گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گرانکردنی عەریزە نووسینمان  نییە

2019.09.10 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گرانکردنی عەریزە نووسینمان  نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز   ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پرسی بەئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنووسەکان کۆدەبێتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش  ئاماژە بەوە دەکات ئەوان دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان نییە، بەڵام پێشنیاز دەکەن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هەڵوەشا ندنەوەی. . ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "یەکێک لە تەوەرە  گرنگەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 10ى ئەیلوولى 2019)ی ئەنجومەن تایبەت دەبێت بە پرسی بە ئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنووسەکان و سه‌رۆكی دادنووسی پارێزگاكه‌، سه‌رۆكی داواكاری گشتی و سەرۆکی دادگای ده‌ستپاكی له ‌سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژەکە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوون". . وتیشی، کۆبوونەوەکەیان بەمەبەستی هەوڵدانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی حکومەت، چونکە بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر هاووڵاتیان دروستکردووە و دەکرێت حکومەت خۆی ئەو کارە بکات، یاخود بە زیادکردنی ئاشکرا بیدات بە کۆمپانیایەکی دیکە، کە بە هەرزانتر کارەکە بکات. . دەربارەی ئەوەی ئەنجومەنەکەیان دەتوانێت بڕیارەکە لە پارێزگای سلێمانی هەڵبوەشێنێتەوە، ئازاد محەمەد ئەمین، روونیکردەوە :"لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دراوە و تەنها تایبەت نییە بە پارێزگایەک، ناتوانین هەڵیبوەشێنینەوە و جێبەجێی نەکەین، بەڵام پێشنیاز دەکەین و نوسراوێک دەدەینە حکومەت و پەرلەمان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە". . سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئەو پرسە بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و یاسای بۆ دەرنەکراوە لە پەرلەمان، بۆیە ئەگەر حکومەت خۆی بڕیارەکە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا لە رێگای پەرلەمانەوە دەکرێت، بڕیارەکە هەڵبوەشێندەرێتەوە و کاری پێنەکرێت. .