گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەبجە؛ نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەیەکى پۆلیس

2019.09.10 - 08:33
هەڵەبجە؛ نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەیەکى پۆلیس
ناس کورد-   شەوی ڕابردوو نارنجۆکێک هەڵدرایە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تەقییەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجەش ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ئاماژەى بەوە کرد:"درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناحیەی  خورماڵ نارنجۆکێکی دەستی  فڕێدرایە ناو بینای بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تەقییەوە". . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، ڕووداوەکە هیچ زیانیکی  گیانی  لێ نەکەوتوەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، دۆسیەی  لێکوڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و  بەدواداچوونی  بۆ دەکرێت،  بەمەبەستی  دۆزینەوەی تۆمەتبارى رووداوەکە. .