گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بە نیازە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت

2019.09.09 - 22:41
ئەمریکا بە نیازە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ بەنیازە بەهۆی کڕینی ئێس-400 لەلایەن تورکیاوە، سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت و وەزیری گەنجینەی ئەمریکاش دەڵێت، تەنها چاوەڕوانی فەرمانن بۆ دەستپێکردنی سزاکان. , ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2019، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نیازی وایە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، بەهۆی دەستخستنی سیستمى بەرگرى ئێس-400 لەلایەن ئەو وڵاتەوە". , سەبارەت بەوەی وەزارەتەکەیان پابەندی ئەو سزایانە دەبێت کە وڵاتەکەی دەیسەپەنێت بەسەر تورکیادا، ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئێمە چاوەڕوانی فەرمانین، هیچ شتێک دەربارەی ناوەڕۆک و چۆنێتییەکەی ناڵێین، تەنها چاوەڕوانی فەرمانین". , ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا پێیوایە کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400ى ڕوسى لەلایەن تورکیاوە دژی سیاسەتەکانی ناتۆیە و لەگەڵ موشەکی پارێزگاری ناتۆ کێشە دروست دەکات. , جێی ئاماژەیە، لە بەرواری 12ی تەموزی 2019، تورکیا بەشی یەكەمی سیستمی مووشەكی ئێس-400ی لە ڕوسیا وەرگرت. , ,