گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل چەند بەڵگەیەک دەخاتەڕو کە ئێران پەرە بە دروستکردنى چەکى ئەتۆم دەدات

2019.09.09 - 21:12
ئیسرائیل چەند بەڵگەیەک دەخاتەڕو کە  ئێران پەرە بە دروستکردنى چەکى ئەتۆم دەدات
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەى دەستکەوتووە کە ئێران بەردەوامە لەسەر پەرەپێدانى چەکى ئەتۆم و بەڵگەکانیشی ڕونکردووەتەوە. , بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئاشکراى کرد، لەڕێى مانگى دەستکردەوە وێنەى چەند شوێنێک لە باشورى ئەسفەهان گیراوە کە بەڵگەن لەسەر ئەوەى ئێران تاقیکردنەوەکانى بۆ پەرەپێدانى چەکى ئەتۆم ئەنجام دەدات. , سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ئاماژەى بەوەشکردووە: "هەر ئەو کاتەى ئێران زانى ئیسرائیل شوێنە نوێیەکانى تاقیکرنەوە نەوەوییەکانى ئاشکرا کردووە، بەخێرایی بەڵگەکانى لەناوبردووە، یان هەوڵى لەناوبردنى داون". , لەکاتى ئاشکراکردنى شوێنەکان، ناتانیاهۆ لەسەر وێنەکانى لە مانگە دەستکردەکانەوە گیراون ئاماژەى بە بەروار و وردەکارییەکانى وێنەکە کردووە. , لەبارەى وێنەکانەوە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەى تەواون لەسەر ئەوەى "ئێران درۆ دەکات لەبارەى بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە"، بۆیە داوا دەکات وڵاتانى جیهان بەتایبەت ئەمریکا سزاکانى سەر ئێران توندر بکەنەوە. , پێشتریش ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهان ڕایگەیاندبو، هیچ ئاماژەیەکى باوەڕ پێکراو نین کە لە پاش ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێرانەوە، تاران چالاکى هەبێت بۆ گەشەپێدانى چەکى ئەتۆم. , ,