گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان پارتى و یەکێتى چی بڕیارێکیان داوە؟

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە بەرژەوەندى کورد نییە

2019.09.09 - 20:39
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: یاساى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە بەرژەوەندى کورد نییە
ناس کورد- شەهرام عەزیز یەکێتی و پارتی لەبارەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى عێراق کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پێکەوە هاوهەڵوێست بن، بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى یەکێتیش دەڵێت، یاساى هەڵبژارندەکانى عێراق لە بەرژوەندى کورددا نییە. , سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى پارتى و یەکێتى، ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کە بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکە بەگشتی دەربارەی هاوهەڵوێستی زیاتر و لێکتێگەیشتن بووە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا، بەتایبەتی لە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا". , بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی وتیشی، هەردوولا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە لە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم، هاوهەڵوێست دەبن و ئەوە دەکەن کە لە بەرژەوەندی کورد بێت لەو ناوچانە. , سەبارەت بەوەى ئەگەر پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکات ئەوا یەکێتی هەڵوێستى چی دەبێت؟، ڕزگار عەلی ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەوە و کاتێکی زۆری ماوە، بەڵام نەشیشاردەوە کە یاسای هەڵبژادنەکان لەئێستادا لە بەرژەوەندی کورد نییە. , کۆبوونەوەی دوو شاندەکەی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، حیزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى بە یەک لیست بەشدارى لە هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بکەن و هاوپەیمانێتییەکەیان ناونا (کەرکوک کوردستانییە). , ,