گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت بە کاتى دەوام و کارى دایەنگەکانى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى نوێ دەرکرا

2019.09.09 - 20:16
تایبەت بە کاتى دەوام و کارى دایەنگەکانى سلێمانى چەند ڕێنماییەکى نوێ دەرکرا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەرنامە و پلانی کارکردنی دایەنگە حکومی و نا حکومییەکان ڕاگەیاند، چەند ڕێنماییەکیشی لەوبارەیەوە دەرکردووە. , بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، دایەنگە حکومییەکانی‌ سنوری‌ پارێزگاکە‌ لە شەممە بۆ پێنجشەممە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 7:30ى سەرلەبەیانی‌ بۆ 4:00ی‌ پاشنیوەڕۆ کراوە دەبن، دایەنگە ناحکومییەکانیش بە فەرمی تا کاتژمێر 3:30 کراوە دەبن. , لە بەشێکى دیکەى ڕێنماییەکانى چاودێرى گەشەپێدان و کۆمەڵایەتى سلێمانیدا هاتوە، لە پاش ئەو دەوامەى دیارى کراوە، ئەگەر خواستی دایک و باوک هەبێت و پێویستیان بێت، ئەوا ڕێگەیان داوە دایەنگە ناحکومییەکان تا کاتژمێر 7:00ی ئێوارە کراوە بن، بۆ هەر کاتژمێرێکیش بڕی یەک هەزار دینار زیادە وەردەگیرێت. , لەبارەی‌ جیاکاری ‌‌و شێوازی‌ وەگرتنی‌ منداڵ، بەڕێوەبەری‌ گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ‌ دایەنگەکان پابەندن بە وەرگرتنی‌ هەر منداڵێک بەبێ جیاوازی‌ و ڕێگەپێدراو نییە دایەنگە ژور و شوێن تایبەت بکات بە پاساوی‌ کەمئەندامی‌ یان دواکەوتنی‌ ژیریی یان دواکەوتن لە قسە یان هەر کێشەیەکی‌ دیکە. , ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر حاڵەتێک هەبێت لە منداڵێکدا و جێگەی‌ سەرنج بێت، ئەوا پێویستە لیژنەی‌ پزیشکی‌ دەستنیشانی‌ بکات‌ و بڕیار بدات ئەو منداڵە ناگونجێت لە دایەنگە وەربگیرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندی‌ منداڵەکە یان منداڵەکانی‌ دیکە، بەپێچەوانەوە دایەنگەکان بۆ هەموو منداڵێکە بەبێ جیاوازی ‌‌و ئەرکی‌ دایەنگەیە کاربکات بۆ گەشەپێدانی‌ ژیری ‌‌و تواناکانیان لە هەمو ڕویەکەوە. , ,