گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەنزینخانەیەکى چەمچەماڵ کوڕ و باوکێک سووتان

2019.09.09 - 17:02
لە بەنزینخانەیەکى چەمچەماڵ کوڕ و باوکێک سووتان
ناس کورد-   له‌ قەزای چه‌مچه‌ماڵ لە بەنزینخانەیەکدا کوڕێک ئاگری تێبەردەبێت و پاش ئەوەی باوکی دەچێت بە هانایەوە بۆ ڕزگارکردنی، ئەویش ئاگر دەگرێت و  رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن و باری تەندروستیان ناجێگیرە. . ئەیوب حەمە غەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ى ئەیلوولى 2019) لە بەنزینخانەی گەرمیان کوڕ و باوکێک سووتان و هێنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، کە باوکەکە 85٪ و کوڕەکەش 35٪ی جەستەی سوتاوە". . ئاماژەى بەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکانیان سەرەتا كوڕە‌كه‌ له‌كاتی كاركردندا لەنێو بەنزینخانه‌کەدا، ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربووه‌ و باوكه‌كه‌ ڕۆیشتووه‌ بیكوژێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ویش ئاگر له‌ جه‌سته‌ی به‌ربووه‌ و سوتاوه‌ . . جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، روونیکردەوە، بەهۆی زۆری برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی کراوون. .