گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا؛ لە یەک مانگدا بەهۆى گەرماوە هەزار و 500 کەس گیانیانلەدەستداوە

2019.09.09 - 17:10
فەڕەنسا؛ لە یەک مانگدا بەهۆى گەرماوە هەزار و 500 کەس گیانیانلەدەستداوە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا ئاشکراى کردووە، نزیکەى یەک هەزار و 500 حاڵەتى مردنیان تۆمار کردووە کە هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەپۆلە گەرمایانەى لە هاویندا وڵاتەکەى گرتووەتەوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا ئەوەی خستوەتەڕو، بەرزبوونەوەى پلەى گەرما کە هاوشێوەى نەبووە لە ڕابردوودا فەڕەنسا و وڵاتانى ئەوروپاى گرتەوە، لە بەروارى 24ى حوزەیران تاوەکو 27ى تەموز، دوو شەپۆلى گەرما وڵاتەکەى گرتووەتەوە و لەو ماوەیەشدا ڕێژەى گیانلەدەستدان 9.1% بەرزووەتەوە بەبەراورد بە ڕابردوو. , لە ڕاگەیەندراوەکەى تەندروستى فەڕەنسا ئەوەش هاتووە، 974 کەس لەنێو ئەو کەسانەدان کە گیانیانلەدەستداوە تەمەنیان لەسەروى 75 ساڵەوەیە و زۆربەشیان لەکاتێکدا مردوون کە لەسەر شەقامەکان بوون. , لاى خۆشییەوە ئاجنیس بۆزین، وەزیرى تەندروستى فەڕەنسا بە وێستگەى ڕادیۆى فەڕەنساى ڕاگەیاندووە: "لەم مانگەدا هەزار و 500 حاڵەتى مردنمان تۆمارکردووە، کە هۆکارى مردنەکەیان بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بووە جیاواز لە پێشوو". , بەگوێرەى وتەى وەزیرى تەندروستى ئەو وڵاتە، حاڵەتەکانى گیانلەدەستدان بەهۆى پلەکانى گەرماوە بەراورد بە ساڵى 2003 بۆ دە هێندە بەرزبوەتەوە. , هاوینى ئەمساڵ، فەڕەنسا و زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا ژمارەى پێوانەییان تۆمارکرد لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، شارەزایانیش نەیانشاردووەتەوە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەو ڕێژەیە ڕەنگە ئاو و هەواى ئەوروپا بگۆڕێت. , ,