گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى یەکەم باران بارینى ئەمساڵ راگەیەندرا

2019.09.09 - 15:55
وادەى یەکەم باران بارینى ئەمساڵ راگەیەندرا
ناس کورد- بەگوێرەی پێشبینیەکانی چەند شارەزایەکی کەشناسی عێراق، یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، دەبێت. . واسق سەلامی، شارەزا  لەبواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ (دووشەممە،9ی ئەیلولی 2019) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پێشبینیەکانی کەشوهەوای شارەکانی عێراقی بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى ئەو شارەزایە، بەرزترین پلەی گەرما لەشاری بەسرە دەبێت و دەگاتە 42 پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لەشاری سلێمانی تۆمار دەکرێت و دەگاتە 31 پلەی سیلیزی. . واسق سەلامی، ئاماژەی بەوەشکردوە، هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی شێدار  لەکیشوەری ئەوروپاوە بۆ ناوچەکە کاریگەری دەبێت لەسەر پاشەکشەی تۆپەڵە هەوای کەمەری و کشناوەی بەرەو ناوچەکانی باشوری خۆرهەڵاتی دوورگەی عەرەبی. . هاوکات سادق عەتیە، شارەزا لەبواری کەشناسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردوە،  وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە مانگی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، ڕێژەی بارانبارینیش لە وەرزی بارانبارینی داهاتوودا  بەراوورد بە وەرزی بارانبارینی ساڵی پار کەمتر دەبێت. . روونیشیکردۆتەوە، پشکی شێری بارانبارین لەعێراقدا بۆ ئەمساڵ  لەناوچەکانی  باکوری عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت. .