گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی تمەن دابەزیووە

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.09.09 - 10:50
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
ناس کورد نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و نرخی تمەن دابەزیوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . فەرید محەممەد ئاماژەی بەوەدا "نرخی تمەنی ئێرانی کەمێک دابەزینی تۆمارکردوە و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت  و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 250  دینارە". هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە، نرخی 100 پاوەن بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.