گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى مانگرتنی فڕۆکەوانەکانەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بەریتانیا ڕاگیران

2019.09.09 - 10:02
بەهۆى مانگرتنی فڕۆکەوانەکانەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى بەریتانیا ڕاگیران
ناس کورد- سەرجەم فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا مانگرتنێکی دوو ڕۆژەیان دەستپێکرد لەسەر کێشەى کرێ و بارودۆخی کارکردنیان، بەهۆی مانگرتنەکەشەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵات ڕاگیران و مەزەندە دەکرێت 300 هەزار گەشتیار توشی کێشە ببنەوە. دەیان هەزار گەشتیار ئاگادارکرانەوە کە نەچن بەرەو فڕۆکەوانەکان و پلانەکەیان تێکچوو، میدیاکانى بەریتانیا دەڵێن، زۆربەى ئەو کەسانە ڕێگای جێگرەوەیان بەکارهێناوە بۆ گەشتەکەیان، پێشتر هێڵی ئاسمانی بەریتانیا ڕۆژانە نزیکەى 850 گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە. . ئەوە یەکەم ناڕەزایی هاوشێوەیە لە بەریتانیا لەبارەى کرێ و موچەى فڕۆکەوانەکان، کۆمەڵەى فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانی بەریتانیا پێشتر هێڵی ئاسمانی ئاگادارکردبووەوە لەبارەى کێشەکە و هۆشداری مانگرتنى سەرتاسەری دابوو. کۆمەڵەکەى فڕۆکەوانی جیاواز لە مانگرتنی ڕۆژەکانى 9 و 10ی ئەیلول، ڕۆژی 27ی ئەیلولیشی داناوە بۆ مانگرتنێکى تر ئەگەرهاتوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکرا. . کۆمەڵەکە دەڵێت، پێویستە هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بڕێکی زیاتر لە قازانج لەگەڵ فڕۆکەوانەکان بەش بکات و کرێکانیان زیاد بکات. لەلایەکی ترەوە، هێڵی ئاسمانی بەریتانیا مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی بە بێ بیانوو وەسفکرد، بەڵام ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکە دەربڕی. هاوکات وتەبێژی حکومەتى بەریتانیا داوای لە هەردوولا کرد بەزووی کێشەکەیان چارەسەربکەن.