گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی چەند بنکەیەکی حەشدی لە سنووری سووریا کردووە

2019.09.09 - 09:53
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی چەند بنکەیەکی حەشدی لە سنووری سووریا کردووە
ناس کورد میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی بنکەیەکی "میلیشیا چەکدارییەکانی" لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سەر سنووری سووریا و عێراق کردووە. . ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیل بڵاویکردەوەتەوە، بۆردوومانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9ی ئەیلوولی 2019، لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەک کوژراو برینداری خستووەتەوە. . هاوکات تۆڕی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک بنکەی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراون و بریندار بوون. . بەپێی زانیارییەکان، بنکەکانی "حركة الإبدال" و"حيدريون" و"حزب الله" کراونەتە ئامانجی بۆردوومانەکە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر ژمارەی کوژراوبریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە. . هەرلەو چوارچێوەدا شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە لایەن چەکدارانی حیزبوڵلای لوبنانەوە خراوەتە خوارەوە و کەوتووەتە دەست ئەو چەکدارانە. . لە بەیاننامەیەکدا حیزبووڵلای لوبنان ڕایگەیاندووە فڕۆکە ئیسرائیلەیەکە لە سەر ئاسمانی شاری رامیە لە باشووری لوبنان خراوەتە خوارەوە. . لە ناوچەی ئەلبوکەمال ژمارەیەک هێزی چەکداری سەر بە گرووپە جیاوازەکان جێگیرکراون کە بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێن. . لەوبارەوە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە, لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سووریا کە هاسنوورە لەگەڵ عێراق، هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، حیزبوڵڵای عێراق و یەکەکانی نەجبا، فاتمیون و زەنەبییون جێگر کراون کە سەرجەمیان لە لایەن "سوپای پاسدارانی ئێرانەوە" بەڕێوەدەبرێن.